image


كۆشكی سپی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، کە دۆناڵد ترەمپ دەیەوێت لەماوەی (١٢٠) رۆژدا لەسەر پاشكۆیەكی پەیوەندیدار بەرێككەوتنی ئەتۆمی، لەگەڵ ئێران بگەنە رێككەوتن، ئەگەر نا ئەوا بە یەكجاری لە رێکەوتنەکە دەكشێنەوە.
بەپێی راگەیندراوێکی كۆشكی سپی، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ دواجار لەچوارچێوەی رێككەوتنی ئەتۆمیدا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، رێگە دەدات بەهەڵپەساردنی ئەو سزا ئابوریانەی خراونەتەسەر حکومەتی تاران.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە ترەمپ داوای رێككەوتن دەكات لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەكانی لەسەر ئەو پاشكۆیەی بۆ رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران داوای دەكات و ئەوەش لەماوەی (١٢٠) رۆژەكەدا دەبێت.
هەر لە راگەیندراوەکەی كۆشكی سپیدا باس لەوەشکراوە، کە ئەگەر نەگەنە رێككەوتن لەسەر پاشكۆكە، ئەوا سەرۆکی ئەمریکا بڕیار دەدات بەتەواوەتی لەرێككەوتنە ئەتۆمییەكە بكشێنەوە. داوا لە كۆنگرێسیش دەکرێت، دوو یاسای پەیوەندیدار بەو رێككەوتنە هەموار بكاتەوە.
لەماوەی رابردووشدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا رەخنەی لەرێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران گرتووەو ئێستاش ئەو رێکەوتنە  بەخراپترین رێككەوتنە دەزانێت لەمێژودا.