
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایدهگهیهنێت، تا ئێستا هیچ كەسێك بەڤاكسینی كۆرۆنا گیانی لە دەست نەداوە.
ئهمڕۆ پێنج شهممه ٢١ ی كانونی دووهمی ٢٠٢١ دوای ئهوهی وڵاتی نەرویج مردنی ٢٣ توشبووی بە كۆرۆنا ڕاگهیاند كه ڤاكسینی (فایزەر)یان بەكارهێناوه لهوبارهیهوه ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی لەراگەیەنراوێكدا ڕایگهیاندووه، تا ئێستا هیچ كەسێك لەهیچ شوێنێكی دونیا بەڤاكسینی كۆرۆنا نەمردووە، كە زۆرترین ڤاكسین كە تائێستا بەشوێنە جیاوازەكانی جیهان گەیشتبێت ڤاكسینی كۆمپانیای فایزەرە .
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ئهوهشی خستۆتهروو، ڕێكخراوەكەمان بەردەوام بەدواداچوون بۆ ڤاكسینی فایزەر دەكەن و زانیاریش لەو وڵاتانە وەردەگرن كە تیایاندا بەكاردەهێنرێت، لێكۆڵینەوەش لە مردنی ئەو ٢٣ حاڵەتی نەرویج دەكەن ،كە هەفتەی ڕابردوو دوای بەكار هێنانی ڤاكسین گیانیان لەدەستدا .
کۆمێنتێك بنوسە: