image

ڕێکخراوی تێرۆریستی داعش لە ماوەی سێ مانگی دواییدا لە ناوچەکانی کەرکووک ومووسڵدا ٢٤٠ هێرشی چەکدارییان کردووە .

هەر سەبارەت بەم مژارە سەرۆک ئەرکانی کۆنسەی ئامادەکاری کوردستان لە چاپەمەنییەکانی ئەمریکادا قسەی کردوو ووتی : داعش لە مانگانەی دوایی دا هێرشەکانی خۆیان زۆر زیاد کردووە ، هەروەها تەنیا لە مانگی تەبباخدا ٧٠ و لە مانگی ئەیلۆلدا ٨٠ و لە مانگی جووت مانگ ٩٠ هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی کەرکووک و مووسڵ و حەویجە و مەخموور .

"ئێستا داعش خاوەنی پێنج بۆ شەش ھەزار چەکداری توندڕەوی شەڕەکەو ژمارەیەکی زۆریش لەو چەکدارانە لەسنوری ھەرێمی کوردستانن."

داعش ھێزەکانی خۆی مۆڵداوەو چاوەڕوانی ھەل دەکات بۆ ئەوەی دەستبکاتەوە بەکردەوە تیرۆریستیەکانی خۆی، بەتایبەت بەرنامەی ھەیە بەگوێرەی زانیاریەکانمان کە لەوەرزی زستاندا کردەوەکانی بەئەنجام بگەیەنێت، بۆ ئەوەش ئەوەندەی زانیاریمان پێگەیشتوە ئامادەکاریی خۆی کردوە".

لەبارەی مەترسیەکانی ئەو گروپە لەسەر ھەرێم، جاف نەیشاردەوە، "نازانین و چۆن و بەچ شێوەیەک و بەقودرەتی قادر لەشەوو ڕۆژێکدا ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ چەکداری داعش گەیەنرانە چیای قەرەچوغ لەمەخمور، کە ئەوان ھەمیشە مەترسین بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ھێزەکانی پێشمەرگە".

هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکانی پسپۆری لەشکری و سەربازی ئەمریکی ، مووسڵ بۆ جارێکی دیکە دەکەوێتە بە هێرشەکانی داعش و هەر بە گوێرەی هەمان سەرچاوە داعش بۆ ئەوەی کە هێزەکانی عێراقی شەڕێکی دوور و درێژ بکات خەریکی ئامادەکاری گەورەیە .