image

پەیامی کورد    ...   ٦ تێرۆریستی داعش لە داغستان کوژران .

٦ تێرۆریست کە بە نیازی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی لە کۆماری داغستان یان هەبوو کوژران

بە پێی ڕاپۆرتێک ، کۆمیتەی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسمی ڕووسیا ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند کە ٦ تێرۆریست کە بە نیاز بوون ئۆپراسیۆنی تێرۆریستی یا لە داغستان هەبوو ، کوژران ، لە ئاکامی تێکهەڵچوون لەگەڵ تێرۆرسیتاندا  کۆماندۆیەکیش بریندار بووە .

ناوەندی ڕاگەیاندنی زانیاری کۆمیەتی نەتەوەیی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ تێرۆریسم لە ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ئاکامی دەست بەسەر کردنی ئەم کەسانەدا ، ئەوان دەستیان بە نیشاندانی بەرەنگاری چەکدارانە کردووە بە ڕەگبار و نارنجۆک و لە ئاکامی بەرەنگاربوونەوەی هاوشێوە و بەرامبەر کوژران .