image

یەكیتی ئەورووپا گەمارۆی زیاتر دەخاتە سەر ئێران و وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ئەندام لە یەكیتی ئەورووپاش ئەمڕۆ سەبارەت بە سنوورداركردنی بەرنامە موشەكییەكانی ئێران كۆبوونەوە.

وەزیرانی دەرەوەی ٢٨ وڵاتی ئەندام لە یەكیتی ئەورووپا لە بارەی پرسی گەمارۆ مووشەكییەكانی سەر ئێران كۆبوونەوە. بڕیارە یەكیتی ئەورووپا گەمارۆی نوێی مووشەكی بخاتە سەر ئێران . كۆبوونەوەكەی وەزیرانی دەرەوەی ووڵاتانی ئەندام لە یەكیتی ئەورووپا ئەمڕۆ لە لۆگزامبۆرگ بەڕێوەدەچێت و تیایدا سەبارەت بە پرسی رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران و قەیرانەكانی سووریاش قسە دەكرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا بەریتانیا، فەڕەنسا و ئەڵمانیا داوایان لە یەكیتی ئەورووپا كرد بەھۆی بەردەوامی چالاكییە موشەكییەكانی و دەستێوەردانەكانی لە ناوچەكە گەمارۆی زیاتر بخەنە سەر ئێران.