image

پەیامی کورد    ...     ئاڕتێ  :؛ ماکرۆن و وەلیعەهدی سەعوودی لە سەر گرینگی چارەسەری کێشەکانی لۆبنان لە ڕێگای حەریری یەوە ڕێکەوتنیان ئەنجامدا  .

کەناڵی میدیایی ئاڕتێ عەرەبی لە زاری سەرچاوەگەلی ئاگادار ڕاپۆرت دەدەن کە : ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا و موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی سەعوودی لە پەیوەدنییەکی تەلەفۆنیدا لە سەر گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکانی لۆبنان بە دەنگی بە کۆمەڵ گەیشتن .

بە پێی ڕاپۆرتیێک بە گوێرەی ووتەکانی ئەم سەرچاوەیە ، ، ناوی سەعد حەریری جارێکی دیکە وەکوو خاڵی ڕێکەوتنی نێوان هەردوو لایەن خراوەتە بەرت باس .

سەرچاوەکانی ناوبراو هەروەها ڕایگەیاند کە ماکرۆن گۆڕانکاریگەلێکان لە تیمی بەرپرسیاری دۆسیەی لۆبنان درووست کردووە .

حەریری پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی لۆبنان خۆی هەلنابژێرێت و هیچ کەسیکیش بۆ ئەم کارە ڕانەسپێرێت .

کۆشکی سەرۆککۆماری فەڕەنسا " ئەلیزە " شەوی ڕابردوو لە دوای پاشگەزبوونەوەی موستەفا ئەدیب لە تەشکیلی دەوڵەتی لۆبنان ڕایگەیاند کە دەستپێشخەری ئەم ووڵاتە دەربارەی لۆبنان بەردەوامی هەیە و بە هیچ کەسێک پەیوەندی نییە .