image

پەیامی کورد     ...   ئاڵا تاڵەبانی لەم پۆستە لە بەغدا لە سەر لیستی فراکسیۆنی یەکیتی دەستنیشان کرا

ئاڵا تاڵەبانی، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی عێراق دەستنیشان کرا.

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لە شاری بەغدا بە ئامادەبونی ژمارەیەک لە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیی و فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ دکتۆر بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، "کەشوهەوایەکی دیموکراسیدا و وێڕای سوپاسکردنی جوان ئیحسان بۆ کارکردنی لە ماوەی ڕابردودا، ئاڵا تاڵەبانی، وەک سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستنیشان کرا". 

ئاڵا تاڵەبانی لەدایکبوی ساڵی 1964ەو لە کەرکوک لەدایکبوە، یەکێکە لە کەسایەتییە ژنە  سیاسییەکانی کوردستان و لەژیانیدا سێ جار بوەتە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی.