image


پەیامی کورد ... سوپای پاسداران تاقیکردنەوەی مووشەکەێکی دوورمەودای ڕاگەیاند

 

سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندووە، موشەكێكی دیكەی بالیستی دوور مەودایان تاقیكردۆتەوە و ئامانجەكانی خۆیان لە دوری ١٨٠٠ كیلۆمەترەوە لە ناو زەریای هیندی پێكاوە. 

 

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی (ئەسۆشیەیتد پرێس)ی ئەمریكی، سوپای پاسدارانی ئێران هەستاون بە ئەنجامدانی سێیەم تاقیكردنەوەی موشەكی بالیستی دوور مەودا، هەروەها لە دوری ١٨٠٠ كیلۆمەترەوە ئامانجەكانیان لەناو زەریای هیندی پێكاوە. 

 

راپۆرتەكە ئاماژەی بەوە كردووە، ئەم تاقیكردنەوە موشەكییە، سێیەم قۆناغی تاقیكردنەوەی موشەكە بالیستیەكانی ئێرانە و بە سەركردایەتی محەمەد باقری سەرۆك ئەركانی سوپای ئەو وڵاتە بەرێوەچووە. 

 

لە نمایشەكەدا دەردەكەوێت، موشەكەكە لە دووری ١٨٠٠ كیلۆمەترەوە ئامانجەكەی خۆی پێكاوە، بە وتەی سوپای پاسداران "لە كەشتیان داوە بە بێ رونكردنەوە و زانیاری زیاتر".