image

جێگرى فەرماندەى سوپاى پاسدارانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریكا و دەڵێت: كەشتی فڕۆكەهەڵگرەكانتان دەكەونە بەر نیشانە مووشەكیەكانمان و جەختیشدەكاتەوە، كە ئەمریكا ناتوانێت هەژموونی خۆی وەك ڕابردوو بەسەر كەنداودا بسەپێنێت.

 حسەین سەلامی، جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی لە تەلەفزیۆنی (ایران الیوم) ڕایگەیاندووە، بەهیچ شێوەیەك ئەمریكا ناتوانێت جەنگ دژی ئێران هەڵبگیرسێنێت ئەوەش بەهۆی ئەو توانا سەربازیەوەی کە هەمانە، ئێمەش دەتوانین هەڕەشە لە بەرژەوەندییە سەرەكیە سەربازییەكانی ئەمریكا لە ناوچەكە بكەین.

هه‌روه‌ها گووتی : کاتێک ترەمپ گوتى  ئێران دەتوانێت لە (12) خولەکدا ناوچەکە داگیر بکات، پێمان راگەیاند کە ئێمە نامانەوێت ناوچەکە داگیر بکەین، بەڵام دەتوانین لەکەمتر لەو ماوەیەدا کۆتایى بە هەژمونى ئەمریکا بهێنین لە ناوچەکە .

سەبارەت بە هەبوونى کەشتى فڕۆکە هەڵگرى ئەمریکی لە کەنداو، سەلامى ووتى؛ چیتر ئەمریکا ناتوانێت وەک ڕابردوو هەژموونى هەبێت بەسەر ناوچەى کەنداودا، کەشتیە فڕۆکە هەڵگرەکەیان لە بەردەم موشەکەکانماندایە، بۆیە شەڕ نایەتە ئاراوە.