image

پەیامی کورد     ...     کەشناسی ئێران هۆشداری هاتنی بەفر و تەرزە لە ٢٦ پاریزگای ئەو ووڵاتە دەدات .

کەشناسی ئێران لە هاتنی سامانەیەکی بارینی نوێ بە ووڵاتەکەی هەواڵیدا و هۆشداری دەستپێکردنی بارینی باران، بەفر و تەرزە تاکۆتایی هەفتەی لە ٢٦ پاریزگای لەو ووڵاتە ڕاگەیاند .

بە پێی ڕاپۆرتێک بە پێی پێشبینییەکان لە سەر نەخشەی کەشناسی و بینینی کەش و هەوا لە داهاتوودا کەشناسی ئێران ئەمڕۆ لە باکووری ڕۆژئاوا ، بەشگەلێک لە ڕۆژئاوا ، کەنارئاوەکانی ڕۆژئاوای دەریای خەزەر و دەشتاییەکانی ئەلبۆرز ی ڕۆژئاوا بارینی بارانی پێشبینی کردووە و کۆتاییەکان ئەمڕۆ سامانەی بارین لەو وولاتە دەردەچێت .

بە پێی ڕاگەیاندنی کەشناسی ئێران سبەی سامانەی بارینێکی دیکە دەگاتە ئەو ووڵاتەوە کە کەم و زۆر تاکۆتایی هەفتە چالاک دەبێت . ئەم سامانەیە ڕۆژی دووشەممە لە باکووری ڕۆژهەڵاتەوە ، بەشگەلێک لە ڕۆژهەڵات ، کەنارئاوەکانی دەریای خەزەر ، پاریزگاکانی نزیک دەشتاییەکانی ئەلبۆرز مەرکەزی و زاگرۆسی ناوەندی و بەرەبەرە لە باکووری ڕۆژئاوا دەبێتە هۆی بارین ، هەورەتریشقە ، هاتنی بای خێرا و لە بەرزاییەکان بارینی بەفر و لە ناوچەگەلی سارد دەبیتە هۆی بارینی تەرزە .