image


پەیامی کورد … شەش چەکداری داعش دەستگیر کران

 

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایدەگەیەنێت: شەش تیرۆرستی داعشیان لە هەریەکە لە پارێزگاکانی سلێمانی و بەغداد دەستگیر کردووە.

 

لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق  رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێکدا بەفەرمانی سەرۆک وەزیران و دەزگای دژە تیرۆری عێراقی توانراوە، چوار تیرۆرستی داعش لە پارێزگای بەغداد دەستگیربکەن.

 

 ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو تیرۆرستی داواكراویش لەلایەن دەزگای دژەتیرۆر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیركراون".