image

پەیامی کورد      ...   ئاشکرا بوونی ووردەکارییەکانی چاکسازی سەرۆکوەزیران عێراق  

العربی الجدید نووسی : " موستەفا کازمی " سەرۆکوەزیرانی عێراق بە نیازە چاکسازی گەلێکی نوێ کە بوارگەلی ئابووری ، مالی و تەنانەت ئەمنییەتی دەگرێتەبەر ، جیبەجێ بکات و لەوانەیە گرینگترینیان بە پێی ووتەی بەرپرسێکی عێراقی ، نییەتی جیددی ئەوی بۆ بەلاوەنانی دەیان بەرپرسی گرینگ لە وەزارەتخانەکان و دام و دەزگا جیاوازەکانی بە پلەی بەرێوەبەری گشتی ، جێگری وەزیر و بەرپرسانی بەشەکان بێت و شک دەکرێت کە زۆربەی کەسەکان کە لە کار لادەدرێن ، لە پاڵپشتی هێزەکان و حزبەکان بێبەش نەبن کە لە ساڵەکانی ڕابردوودا بۆ بە بەدەست هێنانی ئەم پۆستانە ناسیندرابوون .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەمە لە حاڵێکدایە کە جەخت گەلێک دەکرێتەوە لە سەر ئەوەی کە بەستەی چاکسازییەکانی موستەفا کازمی بریتی لە ڕاسپاردەکردنی شەورای باڵای قەزایی ئەم ووڵاتە بۆ تەشکیل کردنی کۆمیتەگەلێک بۆ پێداچوونەوەی ماڵی ژمارەیەک لە وەزارەتخانەکان و دامەزراوە دەوڵەتییەکان یش دەبێت . هەروەها پێش بینی دەکرێت کە ئەو بڕیارانە ببێتە هۆی ئاڵۆزی زیاتری نێوان کازمی و هێزەکان و حزبە سیاسییەکان لەم ووڵاتە بە تایبەت لە دوای دەست بە سەر کردنی ژمارەیەک لە هێزەکانی کەتائێبی حیزبۆڵڵا ی عێراق لە باشووری بەغدا .

بەرپرسێکی باڵا لە دەفتری سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەدنییەکی تەلەفۆنیدالەگەڵ العربی الجدید ئاشکرای کرد : مەقالەی چاکسازی گەلێک کە بە نیازن کە هێشتا لە دەستی چاککردنەوەیە ، بریتیی لە چاکسازی ماڵی ، ئابووری و ئیدرای کە هەندێک لەوانە بە پشتیوانی مەیدانی هێزەکانی عێراقی یش نیازمەندە لەوانەش خستنە ژێر کۆنترۆڵی ڕێگا سنوورییەکان لە لایەن دەوڵەتی عێراق و بەدواداچوون بە مافیاکانی نەوت و بەرهەمەکانی ئەوان ە 

ئەم ڕاپۆرتە نوێ دەکەینەوە   ...