image

پەیامی کورد     ...    سەرۆک ترامپ " تیک تۆک " ی چینی قەدەغە کرد .

سەرۆککۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ شەممە یاسای ئەمنییەتیەکینوێ واژوو دەکات کە بەو هۆیەوە بەکارهێنانی تیک تۆک لەم ووڵاتە قەدەغە دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک تیک تۆک کەناڵێکی کۆمەڵایەتی چینیە کە سەر بە کۆمپانیای چینی بانس دەنس ە و لە ئەمریکا لایەنگری زۆریشی هەیە .

دۆناڵد ترامپ دوای ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی چین بە دوای قەدەغە کردنی بەکارهێنانی ئەم کەناڵە کۆمەڵایەتییەیە .

سەرۆککۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ شەممە لە ناو فڕۆکەی سەرۆککۆماری دا لە ووتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەوانان ڕایگەیاند : دەربارەی تیک تۆک دەبێ بڵێم کە ئەوە لە ئەمریکا قەدەغە دەکەم . من ئەم یاسا ئەمنیەتییەیە واژوو دەکەم .

دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا پێشتر ڕایگەیاندبوو کە یاسای قەدەغەی بەکارهێنانی تیک تۆک ی چینی لیکدەداتەوە کە لە کۆتایی دا ئەو ئەمڕۆ دەرئەنجامەکەی ڕاگەیاند .

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتریش مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا بە گرینگیدان بە تاوانبار کردنی ئەم تۆڕە کۆمەڵایەتییە چینی یە بە سیخۆڕی کردن قەدەغە بەکارهێنانی ئەوی لە ئەمریکای بە دوور نەزانیبوو .