image

پەیامی کورد     ...    سەرۆکوەزیرانی نوێی فەڕەنسا دەستنیشان کرا 

ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا ژان کاستێکس سیاسەتمەداری فەڕەنسی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی ووڵاتەکەی دەستنیشانکرد.

پێش هەڵبژاردنی کاتێکس هەندێک سەرچاوەی نافەرمی ناوی فلۆرانس پارلی وەزیری بەرگری ئێستای فەڕەنسایان وەکوو بەربژێری ئەم پۆستە ڕاگەیاندبوو
لەراگەێندراوێکدا، سەرۆکایەتی فەڕەنسا ئاشکرایکرد چالاکوان و سیاسەتمەداری فەڕەنسی ژان کاستێکس لەلایەن ئێمانۆئێل ماکرۆن  سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتەوە وەک سەرۆک وەزیرانی نوێ دەستنیشانکراوە.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکە، ناوبراو لەمڕۆوە دەستبەکاردەبێت و بەشداردەبێت لەستراتیژی کردنەوەی فەڕەنسا بەڕووی ئابووری جیهاندا.
کاستێکس تەمەنی ٥٥ ساڵە و وەک پسپۆڕی خزمەتگوزاری گشتی کاری لەگەڵ چەندین حکوومەتی ووڵاتەکەی کردووە و رۆلێکی بەرچاوی هەبوە لەپلانی کردنەوەی ووڵات بەڕووی هاووڵاتیاندا.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوێنێ لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا رایگەیاند، دەیەوێت لەماوەی ئەم دوساڵە کە لەبەردەستیدایە وەک سەرۆک رێگایەکی نوێ بدۆزێتەوە بۆ بنیاتنانەوەی فەڕەنسا و بووژاندنەوەی ئابووری وڵاتەکەی.
ئەمڕۆش لەچوارچێوەی گۆڕانکارییەکانی کابینەی حکوومەتدا سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەڕەنسا دەستی لە کار کێشایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، چەند وەزیرێکیش دەگۆڕدرێن و ستراتیژێکی نوێ لەحکوومەتدا کاری لەسەردەکرێت.