image

پەیامی کورد    ...    سەرۆکوەزیرانی عێراق سەفەرە چەند ڕۆژەکەی خۆی بۆ ئەورووپا دەستپێکرد 

بانکی ناوەندی عێراق جەختی کردەوە کە سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتە و شاندی پلە باڵای هاوڕای سەفەرەکەی خۆی بۆ سێ ووڵاتی گەورەی ئەورووپا دەستی پێکرد و ئەمڕۆ بەرەو فەڕەنسا بەرێکەوت

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ووڵاتانی ئەورووپا ئەمڕۆ یەکشەممە لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو فەڕەنسا بەڕێکەوت و بڕیارە سەردانی ووڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیاش بکات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ موستەفا کازمی  لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە  بەرەو فەڕەنسا بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ووڵاتە و سەرکردەکانی بەریتانیا و ئاڵمانیا کۆببێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەو ووڵاتانە و چۆنیەتی بەرەو پێشبردنیان بکات.

١٢ـی ئەم مانگەش سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راگەیاند، موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەچوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ ووڵاتانی ئەورووپا هەفتەی داهاتوو سەردانی لەندەن، بەرلین و پاریس دەکات.