image

پەیامی کورد     ...    سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنگێللا مێرکڵ کۆدەبێتەوە .

باڵیۆزخانەی ئاڵمانیا لە بەغدا جەختی کردەوە کە سەرۆکوەزیرانی عیراق لە جەرەیانی سەفەری خۆیدا بۆ هەندێک لە ووڵاتانی ئەورووپایی ، دوو بەیانی لەگەڵ ئەنگێللا مێرکڵ گەورە ڕاوێژکاری ئەم ووڵاتە دیدار و چاوپێکەوتنی دەبێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک باڵیۆزخانەی ئاڵمانیا لە بەغدا دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ئەنگێللا مێرکڵ گەورە ڕاوێژکار و بەرپرسی ئەم ووڵاتە ڕۆژی سێشەممە لە شاری بەرلین پێشوازی لە موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عیراق دەکات .

باڵیۆزخانەی ئاڵمانیا لە بەغدا لە بەیاننامەکەی خۆیدا جەختی کردەوە کە سەرەڕای کێشە و گرفتەکان کە پەیوەندییان بە دۆخی دژواری نەوەی نوێی ڤیرووسی کۆرۆناوە لەم شارەدا ، ئەنجامی دیدار و چاوپێکەوتنگەلی گرینگ هاوشێوەی دیداری مێرکڵ و سەرۆکوەزیرانی عێراق ، بە لە بەرچاوگرتنی سیاستەتێکی پێشگیرانەی باش دەکرێت .

لە بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەکەدا هەروەها جەخت کراوەتەوە کە دیداری مێرکڵ و کازمی ڕۆژی سێشەممە کاتژمێر ١٠:٣٠ بە کاتی بەرلین بەڕیوەدەچێت و ووتووێژی هەر دوو لایەنی نێوان ئاڵمانیا و عێراق ، هاوکاری ئابووری دوو ووڵات ، بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ گشتگیری کۆرۆنا ، شەڕ لەدژی گرووپی تێرۆریستی داعش و بابەتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی خاوەن گرینگی هاوبەش لە خۆ دەگرێت .