image

پەیامی کورد     ...     سەرۆکەکانی هێزی سێ گانەی عێراق  : گەورەیی سیستانی لە لای خەڵکی عێراق و موسڵمانان و مرۆڤایەتییەوە پارێزراوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە سەرچاوە عێراقییەکانەوە ، بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق ، مەستەفا کازمی سەرۆکوەزیران ، و موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و فائق زێدان سەرۆکی شەورای باڵای یاسایی عێراق لە دانیشتنێکدا لە سەر سنووردنانی چەک لە دەستی دەوڵەت و پارێزگاری کردن لە شاندە دیپلۆماتییەکان و بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ هەنگاوە یاسا شکێنانەکان لە دژی ئەمنییەت و حۆکمڕانی عێراق جەخت یان کردەوە .

لەم دیدارەدا کە لە کۆشکی کۆماری عێراق بەڕیوە چوو ، تازەترین گۆڕانکارییەکانی ئەمنییەت و سیاسی و پاشهاتەکانی دۆخی ئێستا خرایە بەرباس و ووتووێژەوە .

ئامادەبووانی ئەم دانیشتنە جەختیان کردەوە کە گۆڕانکارییەکانی ئەمنییەتی قۆناغەکانی ئەم دواییە لەوانەش بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ناوەند و مەقەڕرە سەربازی و مەدەنی و بەردەوامی تێرۆر و فڕاندنی چالاکانی کۆمەڵایەتی ، هێرش بۆ سەر عێراق و حاکمییەت و مەشرووعییەتی نەتەوەیی ووڵات هەژمار دەکرێت کە بە واتەی ئەوەوە دەوڵەتی ئێستا لە ڕاستای دەستەبەرکردنی سەقامگیری و پاراستنی شکۆی دەوڵەت بۆ درووست کردنی بەستەرێک بۆ بەڕیوەبردنی هەڵبژاردنی زووهەنگاو بە پیی یاسای عادیلانە ەتشکیل کراوە هەروەها ئەم هێرشانە ڕوخساری نێودەوڵەتی عێراق و موناسیباتی دەرەکی لەکەدار دەکات .

ساڵح ، کازمی ، حەلبووسی و زێدان هەروەها جەختیان کردەوە کە عێراق تەنیا لەگەڵ تێرۆریسم لە دۆخی شەڕدایە ، تێرۆریسمێک کە خەڵکی عێراق بە ئازایەتی یەکینە جیاوازەکانی سەربازی و ئەمنییەتییەوە هەنگاوگەلێکی بەرزی لە پاشەوە نان و سەرکەوتندا بەسەر ئەواندا هەڵهێنا .

لەم دانیشتنەدا هەروەها دەربارەی قسەکانی بەرپرسی پلە باڵای عێراقی سیستانی ووتووێژیان ئەنجام دا کە مەرجەعیەتێک کە هەموو کات مێحوەری ئەمنییەت عیراق و خەڵکەکەی بووە جێگای ڕێز گرتنە 

بەرپرسانی پلە باڵای عێراقی جگە لە نزای تەندرووستی بۆ سیستانی جەختیان کردەوە کە هەرجۆرە بێڕێزی کردن بە پلە و پۆستی مەرجەعییەت مەحکوومە و پێگەی ڕابەرایەتی مەعنەوی لە لای خەڵک ی عیراق و موسڵمانان و مرۆڤایەتییەوە پارێزراو و جێگای بەیەخدانە .