image

پەیامی کورد     ...    سەرۆککۆماری پێشووی کۆریای باشوور بە ٢٢ ساڵ بەند مەحکووم کرا .

دادگای باڵای کۆریای باشوور ئەمڕۆ پێنجشەممە ، حۆکمی پارک گئۆن - های سەرۆککۆماری پێوشووی ئەم ووڵاتەی بۆ ٢٠ ساڵ بەند بە تاوانی فەساد و خراپ بەکارهێنانی هێزەکانی لە دەسەڵات و هێز پشتڕاست کردەوە ، تاوانێک کە بوو بە هۆی لەکارلادانی ئەو لە ساڵی ٢٠١٧ دا 

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بڕیارە کۆتایی بە ڕەوەندی دڕیژبوونەوەی دۆسیەی یاسایی دێنێت کە لە دوای چوونی سەرۆککۆماری پێشووی کۆریای باشوور لە دوای چەندین مانگ ەوە خۆپیشاندانەی بەرفروان لە شەقامەکان بەردەوامی هەبوو .

پارک گئۆن - های یەکەمین ژن ی هەڵبژێردراوی سەرۆککۆماری کۆریای باشوور لە ساڵی ٢٠١٨ بە تاوانی فەساد دارایی و خراپ بەکارهێنانی هێز و دەسەڵات بە ٣٠ ساڵ بەند کردن مەحکووم کرابوو . دواتر بە بەڕێوەچوونی چەندین دادگای پێداچوونەوە و دادڕەسی نوێ حۆکمەکەی ئەو هەڵوەشایەوە بۆ ٢٠ ساڵ . ئەو هەروەها بە هۆی پێشێلکردنی یاساکانی هەڵبژاردن بە دوو ساڵ بەند مەحکووم کرابوو 

سەرۆککۆماری پێشوووی کۆریای باشوور ئەگەر هەموو ئەم ٢٢ ساڵ حۆکمە لە بەندیخانە بەسەر ببات لە کۆتایی حۆکمەکەی خۆیدا زیاتر لە ٨٠ ساڵ تەمەنی دەبیت .