image

پەیامی کورد    ...   سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی هیندستان لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە 2020/10/18 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە بیرەندەر سینگ یاداڤ باڵیۆزی هیندستان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ، پەیوەندییەکانی هیندستان لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان تاوتووێ کرا.
باڵیۆزی هیندستان لە عێراق، ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بواری ووزە و کشتوکاڵ و تەکنەلۆژیای زانیاری(IT ).
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، تیشکی خستە سەر کارنامەی کابینەی نۆیەم، بەتایبەتی لە بواری پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێویست بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و بیانی . ئاماژەشی بە پێگەی هەرێمی کوردستان دا، کە دەکرێ ببێتە بنکەیەکی بازرگانی گرینگ، لە عێراق و ناوچەکەدا.