image

پەیامی کورد     ...     سەرۆکی هەواڵگری مووساد هەواڵ لە پێدانی دیاری عەرەبستان بە سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا دەدات 

کۆهن ڕایگەیاند کە عەرەبستان بە نیازە ئاشتەوایی لەگەل ئیسرائیل وەکوو دیارییەک بۆ سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا ، چ دۆناڵد ترامپ سەرکەوتوو بێت یا خود بۆ بایدن ڕەقیبەکەی ئەو پێشکەش دەکات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی تەلەفزیۆنی ١٢ی ئیسرائیل ، یووسی کۆهن سەرۆکی دەزگای هەواڵگری مووساد کە لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و بەحرەین لەگەل ئیسرائیل یش ڕۆڵی هەبووە ، دەڵێ کە ئاشتی و ڕێکەوتن ی نێوان ئیسرائیل و عەرەبستانی سەعوودی لە دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ڕادەگەێنیت .

ئەم کەناڵە تەلەفزیۆنییە لە زاری کۆهن ووتی کە ڕیاز بە نیازە ڕێکەوتن لەگەڵ ئیسرائیل وەکوو دیارییەک بۆ سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئەمریکا ، خود دۆناد ترامپ سەرکەوتوو بێت یا جۆ بایدن ی ڕەقیبەکەی پێشکەش دەکات .

کۆهن جەختی کردەوە کە ڕێکەوتنی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی عەرەبستان ی سەعوودی و ئیسرائیل هەروەها بریتییە لە فرۆشتنی چەکی ئەمریکا بە عەرەبستان دەبێت .

بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی ڕای الیوم هەندێک لە سەر چاوەکانی ئیسرائیلی ش ڕاپۆرتیان داوە کە ووتووێژگەلی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و عۆمان بە نێوەندگیری ئەمریکا یش پێشکەوتنگەلێکی بەدەست هێناوە .