image

پەیامی کورد      ...     سی ئێن ئێن : ئەمریکا زیاتر لە هەموو کاتێک بە تەنیایە .

واپێدەچێت ئەمریکا بە ڕابەرایەتی ترامپ زیاتر لە هەموو کاتێکی دیکە لە دیەکانی ڕابردوو تاکڕەوی خۆی لە جیهانی ڕۆژئاوا  بە تەنیا ماوەتەوە .

بە پێی ڕاپۆرتێک سی ئێن ئێن نووسی : لە کاتێکدا کە ڤیرووسی کۆرۆنا گیانی سەدان ئەمریکی دەگرێت ، ویلایەتەیەکگرتووەکان دەڕوات تاکوو بڕواتە تەنیاترین دەورانی خۆیەوە . ئەمریکا کەسایەتی و ئێعتێباری خۆی لە ئاستی جیهانیدا بە تایبەت لە نێوان هاوپەیمانەکانی خۆیدا لە دەستداوە . ئێستا شاهێدی ئەوەیە کە گەورەترین و بەهێزترین ووڵاتی جیهان لەگەڵ کۆرۆنا دەرگیرە و هەموو شتێکی خۆی لەدەست چوو دەبینێت . ماوەی سێ ساڵ و نیوە سەرۆککۆماری ترامپ لە سەر ئەمریکا ئێعتێباری ئەم ووڵاتەی لە نیوان هاوپەیمانەکانی لە ناوبردووە و لە ئەگەری سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری نۆڤەمبەر دا ، ڕۆژانێکی تاڵتر هەم بۆ خەڵکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی ئەم ووڵاتە لە جیهاندا درووست دەبێت .

شەڕی تیجاری لەگەڵ چین و ئەورووپا ، دەرچوون لە پەیماننامەی نێودەوڵەتی ، دەرچوون لە نیهادگەل و دامەزراوەگەلی جیهانی و هەروەها لەبن فشاردانانی هاوپەیمانە کۆنەکانی ئەمریکا لە سەر بابەتگەلی جۆراوجۆری تایبەت بە دەورانی سەرۆککۆماری ترامپ ە .هاوپەیمانانی ئەمریکا ئێستا بە ڕوونی دەبینن ئەمریکا لە ژێر ڕابەرایەتی ترامپ دا تا چ ئاستێک جێگای کۆنترۆڵ نەکردن و پێس بینی نەکردن بووە . هەر ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی کە تاکوو ئەوان چیتر باوەڕ و متمانەیان بە ئەمریکا نەمێنێت