image

پەیامی کورد     ...   ئیسپانیا لەم مانگەدا پێشوازی لە گەردشگەرانی بیانی دەکات

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ، چوونی گەردشگەرانی بیانی بۆ ئەو ووڵاتە لە مانگی جووڵایەوە دەست پێدەکاتەوە

بە پێی ڕاپۆرتێک ، پێدرۆ سانچێز ، سەرۆکوەزیری ئیسپانیا لە پرێس کۆنفرانسێکی میدیایی دا لە مادرید ڕایگەیاند : بە دەستپێکی مانگی جووڵای ، هاتنی گەردشگەرانی بیانی بۆ ئیسپانیا لە بن کۆنترۆڵی دۆخێکی ئەمنییەتی دا دەست پێدەکاتەوە .

گەردشگەرانی بیانی دەتوانن پێشتر بۆ تێپەڕکردنی کاتی پشووی خۆیان لە ووڵاتەکەی ئێمەدا بەرنامە دابڕێژن .

بە ووتەی سانچێز ئیسپانیا پێویستی بە گەردشگەری و جەهانگەردیش پێویستی بە ئەمنییەت هەیە . سەرۆکوەزیری ئیسپانیا هەروەها ووتی ئەمنییەت لە سەرەتای " گەردشگەری " و ئەمنییەت لە گەیشتنە . متمانە و زەمانەت دەدەین کە گەردشگەران ناکەونە بەر هیچ مەترسییەکەوە و ئەم مەترسییەش بۆ ووڵاتی ئێمە بەدی نەهێنێت