image

پەیامی کورد     ...     سەفەری چاوەڕوان نەکراوی کازمی بۆ ئێران  

نوێنەری عێراقی دەربارەی سەفەری چاوەڕوان نەکاری و نزیکی کازمی بۆ ئێران هەواڵ دەدات و ڕایگەیاند : عێراق دەتوانێ کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان تاران و ڕیاز چارەسەر بکات .

" مثنی امین " ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پەرلەمانی عێراق ، سەفەری چاوەڕوان نەکراوی موستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی ئەم ووڵاتەی بۆ ئێران و عەرەبستان هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لە ناوچەکە هەژمار کرد .

بە پێی راپۆرتێک امین ڕایگەیاند : سەفەری چاوەڕوان نەکراوی کازمی بۆ عەرەبستان و ئێران زۆر گرینگە چوونکە عێراق خاوەنی پەیوەندی زۆر لە یەک لێکدراوە لەگەڵ ئەم دوو ووڵاتەدا بە تایبەتی لە بوارگەلی جۆراوجۆری ئابووری ، ئەمنییەتی و سیاسی .

ئەو هەروەها ڕایگەیاند : عێراق توانایی هەیە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان دوو ووڵات ئارام و ئاسایی بکاتەوە و ڕۆڵی نێوەندگیری نێوان لایەنەکانی کێشەکان درووست بکات لە ناوچەکە لە دوای دابڕانی پەیوەندی نێوان ئێران و عەرەبستان ببینێت .

ئەم نوێنەرە عێراقییە ووتی : سەرکەوتنی عێراق بۆ کەمکردنەوەی کێشەکانی نێوان هەردوو ووڵات ، کاریگەرییەکی پۆزەتیڤی لە سەر ووڵات و ناوچەکە دەبێت . ئەم سەفەرە لە چوارچێوەی بەرنامەی سەرۆکوەزیران بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئابووری و ماڵی درووست بووە بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە .