image

لە شارۆچکەی سلۆپی، بەهۆی وەرگەڕانی پاسێکەوە (٩) هاووڵاتی عێراقی گیانیان لەدەستداو (٢٨)ی دیکەش برینداربوون.
ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی  لەشارۆچکەی سلۆپی باشوری رۆژهەڵاتی شرناخ، پاسێک کە ژمارەیەک سەرنشینی عێراقی تێدابووە،  وەرگەڕاوەو بەهۆیەوە نۆ لە سەرنشین گیانیان لەدەستداوەو (٢٨)ی دیکەشیان برینداربوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، کە روداوەکە لەسەر شاڕێی سلۆپی – خابوور بووەو بەپێی زانیارییەکانیش (٣) لەو سەرنشینانەی گیانیان لەدەستداوەو منداڵن دووان لەبریندارەکانیش برینەکانیان سەختە.
ئاژانسە هەواڵییەکانی تورکیاش هێمایان بەوەکردووە، کە دوای گەیشتنی تیمەکانی فریاکەوتن بە شوێنی روداوەکە، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی سلۆپی گوزراونەتەوە.