image

پەیامی کورد     ...    کاروانێکی لۆجیستیکی ئەمریکا لە دیوانییەی عێراق هێرشی کرایە سەر .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان کاروانێکی ئامادەکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمریکا لە گەورە ڕێگای دیوانییە کراوەتە ئامانج و هێرشی کراوەتە سەر .

بە ووتەی سەرچاوەکانی هەواڵ ، بۆمبێک لە سەر ڕێگای کاروانی سەربازی و نیزامی ئەمریکا لە گەورە ڕێگای دیوانییە دەتەقێتەوە کە هیچ زەرەرێکی گیانی بە دواوە نەبووە .