image

پەیامی کورد      ...    ئەردۆغان  :  ڕووسیا ، ئەمریکا و فەڕەنسا ئەرمەنێستان چەکدار دەکەن 

سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕوسیا ، ئەمریکا و فەڕەنسا چەک هەناردەی ئەرمەنێستان دەکەن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە ڕووسیا ، ئەمریکا و فەڕەنسا چەک هەناردەی ئەرمەنێستان دەکەەن .

سەرۆککۆماری تورکیا لە ووتارێکیدا لە پارێزگای شرناخ ڕایگەیاند : ئەرمەنێستان جاریکی دیکە ئاگربەستی پێشێلکردووە . گرووپی مینسک ی ڕێکخراوی ئەمنییەت و هاوکارییەکان ئەورووپا پێکهاتوو لە ڕووسیا و ئەمریکا و فەڕەنسا هەمە لایەنە پاڵپشتی پڕچەک کردنی ئەرمەنێستان دەکەن ، ئەوان لایەنگری ئەرمەنێستانن .

شەڕ لە خاڵی پەیوەندی قەرەباغ لە ٢٧ی سێپتەمبەرەوە دەستی پێکرد . ئەرمەنێستان و ئازەربایجان یەکتر بە دەستپیکردنی کێشە و ئاڵۆزییەکان تاوانبار دەکەن ، لە قەرەباغ وا ڕاپۆرتی دەدرێت کە بۆمبارانی شارەکانی ئەم کۆمارییە خۆناوبردووە لەوانەش پایتەختی ئەوان سێتپاناکێرت ئەنجام دەدرێت . ئەرمەنێستان ڕایگەیاند کە ئانکارا بە شێوەی چالاک پاڵپشتی لە باکوو دەکات