image

پەیامی کورد     ...   کرانەوەی دەرگاکانی بەریتانیا بە ڕووی ٥٠ ووڵات 

وەزیری گواستنەوەی بەریتانیا رایگەیاند، گەشتیاری ٥٠ ووڵات بۆ ئینگلاند دەبەخشرێن لە خۆکەرەنتینەکردن دوای گەیشتنیان.
بە پێی هەواڵێک ئەمڕۆ هەینی گرانت شاپس وەزیری گواستنەوەی بەریتانیا رایگەیاند، لەرۆژی ١٠-ی ئەم مانگەوە گەشتیاری ٥٠ ووڵات بۆ ئینگلاند دەبەخشرێن لە خۆکەرەنتینەکردن دوای گەیشتنیان.
پێشتر حکوومەتی بەریتانیا، بڕیاریدا ئەو گەشتیارانەی کە لەدەرەوەی ووڵات دێنە ناو خاکی بەریتانیا پێویستە بۆماوەی ١٤ ڕۆژ خۆیان کەرەنتینە بکەن، ئەمڕۆ لیستی ناوی ئەو ووڵاتانە بڵاودەکەنەوە.

وەزیری گواستنەوەی بەریتانیا راشیگەیاند، زۆر بەهۆشیارییەوە ئەو بڕیارەیان داوە و رچاوی دۆخی تەندرووستی ووڵاتەکەیان کردووە.

ووتیشی، گرینگترین شت لای ئەوان درێژەدانە بەو دەستکەوتانەی کە پێشتر هەیانبووە.