image

بە بڕیاری حزبی بەعسی سووریا، کە بەشار ئەسەد سەرکردایەتی دەکات، بەڕێوەبەریی خۆسەریی ڕۆژئاوای کوردستان و شاندیکی حکومەتی ناوەندی سووریا بە شێوەی فەرمی کۆدەبنەوە.

بە پێی ئەم بڕیارە، کە لە ژێر ناوی گۆڕانکاری گەورە هاتووە و سەرجەم شارەکانی سووریا دەگرێتەوە، حکومەتی ناوەندی سووریا بۆ باس و گفتوگۆ سەبارەت بەشارەکانی حەسەکە و قامیشلو بە فەرمی لە گەڵ بەڕێوەبەری خۆسەریی ڕۆژئاوا. لە دیمەشقی پایتەختی ئەم ووڵاتە کۆدەبێتەوە.

لەم دیدارە فەرمیەدا، کە شاندی هەر دوولایەنی حكومەتی سووریا و بەڕێوبەەری خۆسەری ڕۆژئاوا تیایدا بەشدار دەبن، باس لە سەر دۆخی شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ دەکرێت.

هەروەها بڕیارە دوو نەخٶشخانەی گەورە لەم دوو شارە تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە و هەروەها عەمەلیات بکرێنەوە.