
پەیامی کورد ... وتەبێژی حكومەتی عێراق دەستی لەكاركێشایەوە
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، وتەبێژی حكومەتی عێراق بەسەرۆكایەتی مستەفا كازمی دەستی لەكاركێشایەوە و رایگەیاندووە لەگەڵ كازمی، تێگەیشتنی جیاوازیان بۆ پرسەكان هەیە.
ئەحمەد مەلا تەڵاڵ رایگەیاندووە، كارەكەی ورد و هەستیار بووە كە پیاوێكی نیشتمانی و نیازپاك پێی بەخشیوە و مەبەستی لەو كەسە "كازمی"یە بەمەبەستی بەدیهێنانی پرۆژەیەكی مەزن لەڕێگەی تیمێكی ئازا و دڵسۆز.
مەلا تەڵاڵ روونیكردۆتەوە هۆكاری دەستلەكاركێشانەوەكەی ئەوە بووە لەگەڵ كازمی، تێگەیشتنیان بۆ رووداوەكان جیاواز بووە، بەڵام لەمەودوا لە شوێن و بوارێكی دیكەی جیاواز خزمەت دەكات.
ئەحمەد مەلال تەڵاڵ لەگەڵ دەستبەكاربوونی مستەفا كازمی لەمانگی ئایاری رابردوو وەك سەرۆك وەزیران بووە وتەبێژی حكومەتی عێراق، مەلا تەڵاڵ یەكێكە لەڕاگەیاندنكارە ناسراوەكانی عێراقیش.