image

پەیامی کورد      ...   گەورەترین شاڕێگای ستراتیژیکی سووریا لە لایەن ئەرتەشی تورکیاوە داخرا .

ئەرتەشی سووریا بۆ یەکەمین جار لە ماوەی ساڵیانی دوور و درێژ ، لە جەرەیانی پێشڕەوییەکانی خۆی لە باکووری ئەم ووڵاتەدا توانی شاڕێگای گرینگی M-5 دیمەشق - حەلەب ی بە کۆنترۆڵی یەکجاری خۆی دەرهێنا ، بەڵام بنکەسەربازییەکانی ئەرتەشی تورکیا لە پاریزگای ئێدلیب پێش بە هاتن و چوونی ئۆتۆمبێلەکان لە ڕێگای ئەم شاڕێگایەوە دەگرن .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، دوای ئازاد کردنی شارەکانی خان شێخوون و مەرعەت نۆعمان لە جانیوەری ئەمساڵدا و دواتر سەراقیب ، نزیکترین شاری بە ئێدلیب ، جاددەی ستراتیژیکی گرینگی M-5 دیمەشق - حەلەب کە لە باکوور بۆ باشوری لە سووریا تێدەپەڕێت ئازاد بوو . ئیستا خەڵکی سووریا دەتوانن بۆ سەفەر کردن بۆ حەلەب دووهەمین شاری گرینگی ووڵاتە لە لای باشوور یا خود ناوەندی ووڵاتەوە بە ئاسانی دەتوانن بەکاری بهێنن .