image

ڕووسیا و باقی ئەندامانی بەرجام بە دوای سازوکارن بۆ بەرگری و پاراستنی ئێران لە بەرامبەر گەمارۆوکانی ئەمریکا .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، ڤلادێمیر یێرماکۆف ، بەرپرسی بەشی نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا ووتی : ڕووسیا ، لەگەڵ باقی ئەندامانی بەرجام ، بە دوای سازوکارێکی بەجێ و کاریگەربۆ پاراستن لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێرانە و لەوباوەڕەدایە کە ئەم گەمارۆیانە تەنیا لە حاڵەتی بەشداری هەمە لایەنەی ووڵاتان" ووڵاتانی ئەندام " کاریگەریان دەبێ .

لە نووسراوی ووتوووێژی ئەو لە دانیشتنی هەمو لایەنەی سازمانی نەتەوەکان کە لە ڕۆژی چوارشەممە لە وێب سایتی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فێدراسیۆنی ڕووسیا بڵاو کراوەتەوە ، هاتووە : " ڕووسیا دەیەوێ تاکوو ڕێکەوتنەکانی خۆی بە پێی بەرجام جێبەجێ بکات هاوکات لەگەڵ باقی ئەندامانی بەرجام بە دوای مێکانیزمێکی کارا بۆ پاراستن لە بازرگانی و تیجارەت و هاوکاری ئابووری لەگەڵ ئێران لە گەمارۆکانی دەرەوەی سنوورەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکانین . لەهەمان کاتدا ئێمە لەو باوەڕەداین کە پاراستنی کارا لە بەرامبەر گەمارۆکان لەوانەیە کاتێک بە شێوەی کۆمەڵ و بە پێی شەراکەت لە نێوان هەموو ووڵاتان " ووڵاتان ئەندامی بەرجام " کاریگەر دەبێ