image

پەیامی کورد    ...   ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق ڕەتیدەكاتەوە تائێستا بەغدا داوای هیچ سیستەمێكی بەرگری مووشەكی لە ووڵاتەكەی كردبێت.
ماكسیمۆڤ ڕایگەیاندووە : لەماوەی ڕابردوودا بایەخی عیراق بۆ سیستەمی بەرگری مووشەكی رووسی S – 400 زیادی كردووە، ئەوەش بۆ ڕووداوەكانی ئەمدواییە دەگەڕێتەوە".
ووتیشی "لەگەڵ ئەو پێویستییە، بەڵام جارێ زوە قسە لەسەر ئەوە بكرێت، چوونكە عێراق هیچ داواكارییەكی بۆ كڕینی ئەو سیستەمە پێشكەش نەكردوە و ئەوەی هەیە تەنها گرینگیدانە و هیچی تر".
هەروەها باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق باسی لەوەكرد، سوپای عێراق گرینگی بەچەكی ڕووسی دەدات و بەلایەوە پەسندە، چوونكە لە ڕووی توانا و كوالێتییەوە جیاوازە لەمەیدانەكانی شەڕدا، ووتیشی "هەمیشە دەڵێین ئامادەین هاوكاری حكوومەتی عیراقی بكەین بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری ووڵاتەكە، ئەگەر داواكاریمان پێشكەشكرا بۆ سیستەمێکی دیاریكراو ئەوا لێكۆڵینەوە لەو داواكاریانە دەكەین".