image

پەیامی کورد     ...    یوونان هۆشداری دەداتە تورکیا لە هەڵگیرسانی هەرجۆرە شەڕێک لەگەل ئەو ووڵاتەدا

دەسەڵاتدارانی یوونان هۆشداری دەدەن بە دەسەڵاتداران توررکیا لە ئەگەری پێکدادانی سەربازیان لە دەریای ئیجەدا و رایدەگەێنین "ڕووداوی نەخوازراو ڕوودەدات".

کۆنستانتینۆس فلۆرۆس، بەڕێوبەری گشتی پەیمانگای نیشتیمانی بەرگری یوونان رۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند : "ئەگەر ئانکارا سووربێت لەسەر ئاڵۆزترکردنی گرژییەکانی نێوانمان لە دەریای ئیجە و ناوەڕاست ئەوا کارەساتی نەخوازراو روودەدات".

بەڕێوبەری گشتی پەیمانگای نیشتیمانی بەرگری یوونان هۆشداریشی بە دەسەڵاتدارانی ئانکارا دا  کە بەرکەوتنی سەربازی نێوان ئاتێن و ئانکارا دەرئەنجامی زۆر خراپی دەبێت بۆ تورکیا.

فلۆرۆس جەختی لە گرینگی دەریای ئیجە و ناوەڕاست کردەوە بۆ ناتۆ، یەکێتی ئەورووپا و ڕووسیا ، تورکیای لەوە ئاگادارکردەوە، ئاڵۆزترکردنی گرژییەکان لەو ناوچانەدا تەنها ڕووبەڕووی یوونانی ناکاتەوە، بەڵکوو ڕووبەڕووی ووڵاتانی زلهێزی ئەندامی ناتۆ و تەنانەت رووسیاشی دەکاتەوە.