image

پەیامی کورد      ...    ڕووداوێک لە کەشتی فڕۆکە هەەڵگری ئەمریکا لە کالیفۆرنیا ژمارەیەک کوژراو و بێسەروشوێنی لێکەوتەوە.

بە پێی هەواڵەکانی ڕووداوێک بۆ کەشتی فڕۆکه هەڵگری ئەمریکا لە کالیفۆڕنیا بووەتە هۆی کوژرانی چەکدارێک و بێسەروشوێن بوونی زیاتر لە ٨ کەس .

میدیاکانی ئەمریکا لە ڕوودانی ڕووداوێک بۆ زرێپۆشێکی زەوینی - ئاوی کە سەر بە کەشتییەکی هێزەکانی دەریایی ئەمریکایە لە کەنارئاوەکانی کالیفۆڕنیا و کوژران و بێسەروشوێن بوونی ژمارەیەک لە چەکدارانی ئەم ووڵاتە هەواڵیان داوە .

بە پێی ڕاپۆرتەکان ، ئۆپراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن بە ئامادەبوونی هێزی دەریایی و هەروەها گاردی تایبەتی کەنارئاو ئێستاش بەردەوامە

هەروەها ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ڕایگەیاند لە حاڵێکدا کە لە بەیاننامەی بڵاوکراوە سەبارەت بەم ڕووداوە جەت کراوەتەوە کە کەسانی بریندار لە جەرەیانی ڕووداوەکە بۆ نەخۆشخانە گوازراونەتەوە و دۆخی یەکێک لە بریندارەکان خراپ ڕاگەێندراوە و لە لایەکی دیکەوە جیگیر ڕاگەێندراوە ، ئۆپراسیۆنی گەڕان و لێکۆڵینەوە بۆ سەربازانی بێسەروشوێن لە ئاستێکی بەرفراواندا لە حاڵی ئەنجام دانە .