image

دوای پاڵپشتی کردنی ئەمریکا و فەڕەنسا ، ئێستا ووڵاتی ئیتاڵیاش ئامادەیی خۆی ڕاگەیاندووە بۆ پشتگیری و پاڵپشتی هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل " یەپەژە " .

بە گوێرەی زانیارییەکان بۆ پاڵپشتی لە " یەپەژە " ووڵاتی ئیتاڵیا حەفتەی ڕابردوو هێزی لەشکری و سەربازی خۆی ناردووە بۆ ناوچەی دێرە زۆر . هێزەکانی ئیتاڵیا پێش هاتنیان بۆ دێرەزۆر لە حەسەکە وە دەرباز بوونە لەوێشەوە بۆ کیڵگە نەوتییەکانی ئۆمەرەی دێرە زۆر بنکەیان داناوە .

ئاماری هێزەکانی ئیتاڵیا تا ئێستا ڕوون نییە ، هەروەها کە لە ئۆپراسیۆنەکانی دژ بە داعش هاوکاری سەرکی ئەمریکا و فەڕەنسا بوون .

لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٧ دا لە ئۆپراسیۆنێک  باکووری دێرەزۆر کەوتە دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک " هەسەدە " و لەو ڕۆژەوەش هەر لە دەستی " هەسەدە " دایە . ئێستاش ئۆپراسیۆنەکانی هەسەدە هەر بەردەوامە لە دژی داعش .