image

پەیامی کورد     ...    وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین لە ڕاگەیندراوێکدا دەست بەسەرداگرتنی دوو باری چەک و تەقەمەنی قاچاخی ئێرانی ڕاگەیاند 

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین دوێنێ پێنجشەممە ٦ی ئۆگۆستی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند کە دوو باری چەک و تەقەمەنی قاچاخی ئێرانی زەوت و دەستی بەسەردا گرتووە

هەروەها هێزە ئەمنییەکانی بەحرەین دەستیان بەسەر دوو ئۆتۆمبێلدا گرتووە کە هەڵگری ماددەی تەقەمەنی بوونە.

وەزارەتی ناوخۆی بەحرەین ڕایگەیاندووە، دەست بەسەرکراوان دانیان بەوەدا ناوە کە میلیشیاکانی حیزبۆڵڵا لە قاچاخی چەک وچۆڵ و ماددەی تەقەمەنی بۆ لۆبنان دەستیان هەبووە.

ڕێژیمی ئێران لە ناسەقامگیری و تێکدانی ئەمنییەتی ووڵاتانی ناوچە و پشتیوانیکردن لە گرووپە تووندڕەوەکان، گەورەترین ڕۆڵی هەیە و لە ڕاستای ئەم پیلانەشدا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی بە سەدان میلیارد دۆلاری خەرج کردووە.

ڕێژیمی ئێران بەهۆی ئەم هەوڵە تێکدەرانەی لە ناوچەکە، لەلایەن ووڵاتانی ڕۆژاواییەوە بەتایبەت ئەمریکا، تووشی قورسترین سزاکان بووەتەوە.