image

پەیامی کورد     ...   وەزیری شەڕی ئیسرائیل  : لە ئەگەری هێرشی حزبۆڵلا هەموو ژێرخانەکانی لۆبنان بۆمباران دەکەین .

بە ووتەی بەرپرسێکی سەربازی پلە باڵای ئیسرائیلی بێنی گانتز ، وەزیری شەڕی ئیسرائیل و هاوشەریکی کابینەی بێنیامین ناتانیاهوو دوێنێ لە پەیامێکی هۆشداری دا ڕایگەیاند کە لە ئەگەری هەر جۆرە زەرور و زیانێک بۆ سەر هێزەکان و هاووڵاتیانی ئیسرائیلی ، دامەزراوە ژێرخانییەکانی لۆبنان دەکاتە ئامانجی خۆی .

بە پێی ڕاپۆرتێک ئەم بەرپرسە سەربازییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی کە ڕۆژی پێنجشەممە لە دانیشتنێک دا بە ئامادەبوونی گانتس و " ئاڤیۆ کووخاوی " سەرۆکی کۆمیتەی گشتی ئەرتەش و باقی فەرماندەکانی سەربازی ئیسرائیل بەڕێوە چوو کە لەوێ گانتز داواکاری ئامادەکاری هیزەکانی ئەرتەش ە بۆ جێبەجێ کردنی ئەم ئۆپراسیۆنە بووە .

لە بەردەامی ئەم دانیشتنە سەرۆکی کۆمیتەی گشتی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ کاردانەوەگەلی لەناکاو لە لایەن حێزبۆڵلاوە هۆشداری دا و ڕایگەیاند کە دەوڵەتی لۆبنان بەرپرسیاری هەرجۆرە کوشتارێک لە هێرشەکانی داهاتوودا دەبێت .