
پەیامی کورد ... وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل : بەم زووانە لەگەڵ عەرەبستان ، عۆممان و قەتەر ڕێکەوتننانمەی ئاشتی واژوو دەکەین
ئێلی کۆهێن وەزیری هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند کە پێش بینی دەکات ڕێکەوتننامەی ئاسایی کردنەوەی پویەدنییەکانیان لەگەڵ سێ ووڵاتی کەنداوی فارس بەم زووانە واژوو دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتێک وەزیری هەواڵگری و زانیاری ئیسرائیل لە ووتووژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی یەهوودی یەدیعووت ئاحاروونووت ووتی کە پێش بینی دەکات بەم زووانە لەگەڵ سێ ووڵاتی عەرەبستای سەعوودی ، عۆممان و قەتەر ڕێکەوتننامەی ئاشتی واژوو بکات . یەکگرتنەوەی عەرەبستان و قەتەر دەرفەتی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانلەگەڵ ئیسرائیل زیاتر دەکات .
ئێلی کۆهێن دەورەی داهاتوو ، بە بێ دیاریکردنی کات ، واژوو ڕێکەوتننامەی ئاشتی لەگەڵ ٤ دەوڵەتی دیکەی ئاماژە پێداوە .
ئەو هەروەها رایگەیاندووە : " هەرچەندە چاوەڕێ دەکەین لە مانگەکانی داهاتوودا ڕێکەوتننامەگەلێکی زیاتر لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی ، قەتەر ، مووریتانی و نایجیریا واژوو بکەین ."
ئێلی کۆهێن هەروەها ووتی : یەکگرتنەوەی قەتەر لەگەڵ عەرەبستانی سەعوودی ش دەرفەتگەلی زیاتر بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل زیاد دەکات
ئیمارات و بەحرەین لە ١٥ ی سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوو و دواتریش مەغریب و سوودان لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بە چاودێری دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لەگەڵ ئیسرائیل ڕێکەوتننامەگەلێکی ئاشتی یان واژوو کرد .