image

پەیامی کورد     ...    وەزیری دارایی سەبارەت بە کەمکردنەوەی بڕی مووچە ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بڕیاری کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران ئەو کەسانە ناگرێتەوە لە مووچەکانیان لە ٥٠٠ هەزار دینار کەمترە و هەوڵدەدرێت کەمترین زیان بەو فەرمانبەرانە بکەوێت، کە لە خوار پلەی ٥ی فەرمانبەریدان، دەشڵێت، حکوومەت بۆ کاروبارەکانی پێویستی بە ١٠ ترلیۆن دینارە، بەڵام لە ئێستادا تەنها ٢.٥ ترلیۆن دیناری دێتە دەست. 
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە رایگەیاند، لەبارەی کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەران بڕیاری حکومەتی نوێی عێراق ئەوەیە کە ئەو فەرمانبەر و خانەشینانە نەگرێتەوە، کە موچەکانیان کەمترە لە ٥٠٠ هەزار دینار و بڕیارەکە زیاتر مووچەخۆرانی پلەباڵا کە نیوەی بوودجەی ووڵات پێک دەهێنن دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،  هەوڵدەدەن کەمکردنەوەی مووچە زیان بەو کەسانە نەگەینیت کە لە خوار پلەی پێنجی فەرمانبەریدان و خاوەن مووچەیەکی کەمن.
وەزیری دارایی عێراق ئەوەشی خستوەتەڕو، "لە چەندین رێگاوە و لە دەرەوەی کۆنتڕۆڵ ئێمە ملیاران دینار بەفیڕۆ دەڕوات، لەلایەکی دیکەشەوە حکومەتی نوێی عێراق بوودجەیەکی لە دارایی دەوڵەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو قەیرانانە تەرخانکردوە کە لە مانگی ئازار و نیسانەوە دەستیانپێکردوە". 
لەبارەی خەرجییەکانی حکومەتیش باسی لەوەکردوە، پارەی نەختینەیی پێویست بۆ راپەڕاندنی کاروباری حکومەتی عێراق لە ئێستادا بریتییە لە 10 ترلیۆن دینار، بەڵام ئەوەی لە ئێستادا وەکو داهات دێتە دەستی حکومەت تەنها 2.5 ترلیۆن دینارە.