image

بە پێی زانیارییەکان ، بوریس جۆنسۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەستی لە کار کشاندەوە .

هەروەها بە پێی هەواڵەکان تێرێزا مەی سەرۆکوەزیرانی ئینگلیز ، دوێنێ ٩/٠٧/٢٠١٨ دەست لە کار کشاندنەوەکەی قەبوڵ کردووە .

٧/٠٧/٢٠١٨ سەرۆکوەزیری بەریتانیا ڕایگەیاندبوو ئەگەر وەزیری دەرەوە هەوڵ بدات بۆ گۆڕینی ئەو هەڵوێستانەی کە ڕێکخراوە بۆ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکیتی ئەورووپا ، ئەوە ئەو ئامادەیە بۆریس جۆنسۆن لە کارەکەی دوور بخاتەوە .

نەخشەڕێگەی ترێزا مەی بۆ دەرچوونی یەکێتیی ئەورووپا لەلایەن کابینەکەیەوه ڕووبەڕووی رەخنه بۆتەوه و چەندین وەزیر دەستی لەکار کێشاوەتەوه.