image


پەیامی کورد ... کوژرانی ١٩ چەکداری سەر بە ئێران لە سوریا

 

روانگەى سوریا بۆمافەکانى مرۆڤ ڕایگەیناد کە لە بۆردومانێکدا ١٩ چەکدارى سەر بە ئێران لەناوچە سنوریەکانى نێوان عێراق و سوریا کوژران.

 

بەپێى راگەیەنراوێکى روانگەى سوریا بۆمافەکانى مرۆڤ، لەهێرشێکى ئاسمانیدا کە پێدەچێت لەلایەن فرۆکەکانى ئیسرائیلەوە ئەنجامدرابێت١٩ چەکدارى سەر بەگروپى زینەبیون کە گروپێیکى چەکدارى سەر بە ئێرانە لە خۆرئاواى شارۆچەکەى ئەلبوکەمال لە پاریزگاى دێرزورى خۆرهەڵاتى سوریا کوژران.

 

بەپێى راگەیەنراوەکەى روانگەى سوریا بۆمافەکانى مرۆڤ، پێدەچێت ژمارەى کوژراوەکان بەرزبێتەوە، چونکە لە هێرشەکەدا ژمارەیەکى زۆر چەکدارى هەمان گروپ برینداربوون و تەندروستى زۆربەى بریندارەکانیش ناجێگیرە.

 

لەماوەى چوار رۆژدا ئەوە دووەم جارە گروپە چەکدارەکانى نزیک لە ئێران لە سوریا لەلایەن فرۆکەى جەنگى نەناسراو ە کە بەپێى راگەیەنراوەکەى روانگەى سوریا پێدەچێت فرۆکەى ئیسرائلى بن، بۆردومان دەکرێن.