image

پەیامی کورد     ...    چوارەمین نەوتکێشی ئێران لە تەنگەی جبل الطارق تێپەڕبوو

دامەزراوەی ڕەهگیری خەتە کەشتیڕانییەکان ڕایگەیاند کە نەوتکێشی فاکسۆن کە باری نەوتی ئێرانی هەڵدەگرێت بۆ گەیشتن بە ئەمریکای لاتین لە تەنگەی جبل الطارق تێپەڕی .

بە پێی ڕاپۆرتێک دوای بە دەست گەیشتنی زانیاریگەلی دامەزراوەی ڕەهگیری خەتە کەشتیڕانییەکان نیشاندەری ئەوەیە کە نەوتکێشی فاکسۆن هەڵگری بەرهەم نەوتییە هەناردکراوەکانی ئێرانە چەند کاتژمێر پێش ئێستا لە تەنگەی جبل الطارق بە مەقسەدی ئەمریکای لاتین تێپەڕبوو . بەم جۆرە لە دوای فۆرچۆن ، پێتۆنیا و فارست ، ئەمە چوارەمین نەوتکێشی هەڵگری بەرهەمە نەوتییەکانی و بەنزین و گازوائیلی ئێرانە کە بە پێی ووتەی میدیاکانی دەرەوە بەرەو ئەمریکای لاتین و بەئەگەری زۆر لە حاڵی ڕۆیشتن بەرەو ڤەنزۆئێللا یە .