image

پەیامی کورد     ...     ویلایەتی  :  ئەمریکا هیچ کات ناتوانێ لە دژی خەڵکی ئێران تووشی هەڵە بێت .

نووسینگەی هەوڵی العهد لۆبنانی نووسی : دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا و مایک پۆمپێئۆ وەزیری کاروباری دەرەوە ش لە سەر سەپاندنی سەر لە نوێی گەمارۆوە نێودەوڵەتییەکان لە دژی ئێران بەردەوامی بدەن ئەمە لە حالێکدایە کە ئەندامانی شەورای ئەمنییەتی نێودەوڵەتی و هەروەها ووڵاتانی ئەندامی ڕێکەوتننامەی ئەتۆمی کە ئەمریکا لێی دەرچوو ئەم بابەتەی کە واشینتۆن ی خستووەتە فشار ڕەت دەکەنەوە . هەموو ئەم هەوڵانە لە حاڵێکدا ئەنجام دەدرێت کە دۆناڵد ترامپ بە دوای دۆزینەوەی ئامرازێکی بەهێزترە کە هاوکاری بکات لە هەڵبژاردنەکاندا بەڵام هەتاکوو ئێستا ئەوەی کە ئەو و تیمەکەی بە دەستیان هێناوە شکشتگەلی بازنەی نێدەوڵەتییە لە حاڵێکدا کە خەڵکی ئێران بە خۆڕاگری ئەفسانەیی خۆیان بەردەوامی بە ڕێڕەوی پێشکەوتن و شکۆفایی خۆیان دەدەن .

هەر لەمبارەیەوە عەلی ئەکبەر ویلایەتی ڕاوێژکاری ڕابەری بەڵای ئێران لە کاروباری نێودەوڵەتی ڕایگەیاند : ئەمریکا هیچ کات ناتوانێ لە دژی خەڵکی ئێران تووشی هەڵە بێت یا خود کارێک ئەنجام بادت و ئەگەر بیەوێت مێکانیزمی ماشە بە پێی قسەکانی خۆی چالاک بکاتەوە ، هیچ کەس لە جیهاندا ئەم ووڵاتە هاوڕایەتی ناکات .

سکرتێری گشتی کۆمەڵەی هۆشیاری ئیسلامی هەروەها ووتی : ئێمە ئەمریکامان بۆ گرینگ نییە . ئێمە لە کاتی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی یەوە لەگەڵ گەمارۆوەکانی ویلایەتەیەکگرتووەکان و هاوپەیمانەکان ڕووبەڕوو بووینەوەتەوە و دەتوانین حاکمییەت ، عێزەت و کەرامەتی خۆمان بپارێزین .

هەروەها ووتی : ئێمە دەتوانین لە بەرامبەر ئەم گەمارۆیانە ڕاوەستین و کاروباری وولات ئیدارە بکەین و هیچ نیگەرانی ئەم جۆرە هەنگاوانەی کە هیچ کاریگەرییەکیان لە سەر بابەتگەلی نێدەوڵەتی نییە و تەنیا نەمایشێکی ئەمریکییە .