image

پەیامی کورد    ...    پیاوێک بە گومانی تووشبوون بە ڤیرووسی کرۆنا خۆی کوشت .

پیاوێکی هیندی گومانی کرد کە بە ڤیرووسی کرۆنا تووش بووە و دواتر خۆی کوشت .

بە پێی ڕاپۆرتێک لە کەناڵی هەواڵی زی ، یەکێک لە دانیشتوانی شاری باشووری ڕۆژئاوای هێند بە گومانی ئەوەی کە تووشی ڤیرووسی کرۆنا بووە خۆی کوشت .بە ووتەی کەس و کاری ئەم پیاوە ، ئەم کشتکاڵە ٥٠ ساڵە هێندییە لە یەکەمی فێبریوەری بە دەستی سەرماگرتوویی و تا و لەرزەوە دەیناڵاند و چوار ڕۆژی دواتر گەێندرایە نەخۆشخانەی نزیک شارەکەیان بۆ چارەسەری و پزیشکەکان دواتر تقیکردنەوە ڕایانگەیاند کە تووشی هەو کردن و ڤیرووسێک بووە . دواتر پزیشکەکان پی ڕادەگەێنن کە باشتر وایە ماسک بە کار بهێنیت . دوو ڕۆژ دواتر دەگەڕێتەوە ماڵ و لە حاڵێکدا کە دۆخی ئەو باشتر نەبووە وا گومان دەکات کە تووشی ڤیرووسی کرۆنا بووە.

ئەو پیاوە خۆی لە ماڵەوە بەند کرد و بە ماڵ و منداڵەکەی ڕاگەیاندووە و هۆشداری داوە کە چیتر لێی نزیک نەبنەوە . کەس و کارەکەی هەوڵێکی زۆریان داوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە ئەو تەندرووستە بەڵام لە جیاتی گوێ دان بەوان بەرەو دراوسێیەکانی بەردی هاوێشتووە و ئەوانی لە خۆی دوور کردووەتەوە .

سەرلە بەیەنی ئەمرۆ ئەم پیاوە لە ماڵ دەردەچێت و کە تەنیشت گۆڕی دایکی خۆی دەکوژێت .