image

پەیامی کورد    ...    ڤەنزۆئێللا هۆشداری دەداتە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە مەترسییەکانی سەر نەوتکێشەکانی ئێران

نوێنەری ڤەنزۆئێللا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە هەڕەشەکانی ئەمریکا لە سەر نەوتکێشەکانی ئێرانی هۆشداری دایە سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، سامۆئێل مۆنکادا باڵیۆزی ڤەنزۆئێللا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئەم ووڵاتە ڕۆژی هەینی بە ئانتۆنیۆ گۆترۆش ، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەربارەی هەڕەشەکانی سەربازی ئەمریکا لە دژی کەشتییەکانی ئێرانی کە سووتەمەنی دەگەێنێتە کۆماری بۆلیواری لە ڤەنزۆئێللا هۆشدار دا .

مۆنکادا باڵیۆزی ڤەنزۆئێللا لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکاندا لە پەیامی تویتەریدا ڕایگەیاند : ئەمڕۆ ئێمە بە شەورای ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و ئانتۆنیۆ گۆترۆش سەبارەت بە هەڕەشەی سەربازی ئەمریکا لە دژی نەوتکێشەکانی ئێرانی کە بەرەو ڤەنزۆئێللا لە حاڵی جووڵە کردنە هۆشداری دەدەین .