تورکیا : هەر کەس دژبەریمان بکات ، دەکەوێتە بەندیخانەوە
شەوى ڕابردوو و بەیانى ئەمڕۆ لە شرناخ ، جزیرە ، سلۆپى ، ئەزمیر ، مێرسین و دەیان شار و گوندى دیکەی کوردنشین ، نزیکەى ١٠٠ کەس بەم تۆمەتانە گیراون:
ـ سووکایەتى بە سوپاى تورکیا
ـ سوکایەتى بە هێرش و ئۆپراسیۆنى چڵە زەیتوون
ـ پشتگیرى شەڕڤانان
ـ پشتگیرى کشانەوەى سوپاى تورکیا
ـ قسەکردن لەسەر کۆتایی ئۆپراسیۆنەکە
ـ بڵاوکردنەوەى وێنەى شەڕڤانان
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا (٤٧٨) کەس کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بابەت و وێنە و قسەیان بڵاو کردووەتەوە دەستبەسەر کراون و (١٩٢) کەسی دیکەش کە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و یا بەشدارییان لە خۆپێشاندان کردووە، دەستبەسەر کراون.