image

پەیامی کورد     ...    نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق پەیامێک بڵاو دەکاتەوە .

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان رایدەگەێنێت : عیراق ڕووبەڕووی چەندین ئاڵنگاری بوەتەوە كە بە هۆی ڤیرووسی كۆرۆناوە زیاتریش سەخت بوون، بەڵام ووڵاتەكە بە گیانی یەكڕیزی و هاوپشتییەوە دەتوانێت بەسەریاندا زاڵ بێت.
جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عیراق لە پەیامێكدا بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزان رایگەیاندوە، "جەژنی رەمەزان لە ڕووی نەریتەوە بۆنەیەكی پڕ شادمانییە كە تێیدا خانەوادەكان بە دەربڕینی خۆشی و سەردانیكردنی یەكتر كۆتایی بە رۆژوگرتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیان دەهێنن".
ئاماژەی بەوەشكردوە، چالاكییەكان لە رەمەزانی ئەمساڵدا بەهۆی پەتای ڤیرووسی كۆڕۆنا و بەربەستەكانییەوە، كە بەشێوەیەكی پێشترنەبینراو كاریان كردوەتە سەر ژیان، ناتوانرێت وەك پێویست ئەنجام بدرێن.
ئەوەشی خستەڕو، لە ڕاستیدا عێراق ڕووبەڕووی چەندان ئاڵنگاری بوەتەوە كە بە هۆی ڤیرووسی كۆرۆناوە زیاتریش سەخت بوون، بەڵام ووڵاتەكە بە گیانی یەكڕیزی و هاوپشتییەوە دەتوانێت بەسەریاندا زاڵ بێت.