image

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕادەستکردنی "بکوژی" کچە ئەڵمانییەکە لەلایەن ھەرێمی کوردستانەوە بە حکومەتی ئەڵمانیا بە "سەرپێچی یاسا" دادەنێت.

لە ڕاگەیێندراوێکدا ئەحمەد مەحجووب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لەبەر نەبوونی ڕێککەوتنێکی ھاوبەش لەنێوان عێراق و ئەڵمانیا سەبارەت بە ڕادەستکردنەوەی تۆمەتباران، ڕادەستکردنی تۆمەتبار عەلی بەشار لەلایەن دەسەڵاتدارانی ھەرێمی کوردستان بە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا بە "سەرپێچی یاسایی" ئەژماردەکرێت.

بەغدا ئەوە بە سەرپێچی لەسەر ئەو لایەنەی ڕادەستیکردووە و ئەو لایەنەی وەریگرتووە ئەژماردەکات، بەو پێیەی ئاڵوگۆڕی داواکراوان لە دەسەڵاتی سەروەریە و تایبەتە بە وەزارەتی دادی فیدراڵی. ھەروەھا عێراق جەخت لەسەر سزادانی تۆمەتباران دەکاتەوە، بەڵام لەچوارچێوەی ڕێکارە یاسایی و دەستوورییەکان".