image

پەیامی کورد     ...    جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڤێندی شێرمان وەکوو جێگری وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی هەڵبژارد

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ژنێکی وەک دانووستکاری ئەمریکا بۆ پرسی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستنیشانکرد.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڤێندی شێرمان ی بە پلەی جێگری وەزیری دەرەوەی ئیدارەکەی وەک دانووستکاری ئەمریکا بۆ پرسی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران دەستنیشانکرد.

تۆنی بێلنیکن وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشنیارکراوی جۆ بایدن لە دەورانی ئۆباما ، دەستیاری جۆن کێری بووە و ویلیام بڕێنز یش کە لە دەوڵەتی داهاتوودا دەبێتە سەرۆکی سی ئای ئەی ، پێش لە بەرنامەی بەرجام ڕۆخساری سەرەکی دانووستانەکانی پشت پەردەی ئێران و دەوڵەتی ئۆباما لە عۆممان بووە 

جگەلە کامالا هاریس وەک یەکەم ژن و یەکەم رەشپێست کە پۆستی جێگری سەرۆکی ئەمریکای وەرگرتووە، هاوکات بایدن چەند پۆستێکی دیکەی هەستیاری داوەتە ژن کە لەمێژووی ئەمریکادا رووی نەداوە ژنێک بەڕێوەیان ببات، لەوانە پۆستی وەزیری گەنجینە و وەزیری بەرگری ئەمریکا.

هاوکات، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی دراوەتە ژنێک بەناوی کەیت بێدینگفیڵد، ئەمە جگەلەوەی تەواوی ستافی پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی لە ژن پێکهاتوون.

جگەلەوە، پۆستێکی دیکەی هەستیار کە لەئیدارەکەی بایدن دا دراوەتە ژنان بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری نیشتیمانییە کە بەئاڤرڵ هاینس سپێردراوە و پێشتریش داوای لێکراوە ببێتە بەڕێوبەری دەزگای (CIA).