image

عەرەبستانی سەعوودی ڕۆژ بە ڕۆژ گۆرانکاری لە یاساکانی خۆیدا دەکا.

ئەم جارەش ئەو ژنانەی تەمەنیان لە سەرەوەی ٢٥ ساڵ دا بێ ، دەتوانن بە تەنیا بێ ئەوەی کەسێکیان لەگەڵدا بێ سەردانی عەرەبستانی سەعوودیە بکەن .

 پێشتر ئەگەر ژنان بیانویستبا سەردانی عەرەبستان بکەن دەبوا یان لەگەڵ پیاوەکەی ، یان برا یانیش کەسێکی سەرەکی لە بنەماڵەکەی برۆیشت بایە عەرەبستان .

بە پێی یاسای نوێ هەر ژنێکی سەروو ٢٥ ساڵ ، دەتوانێ ویزای ٣٠ ڕۆژی وەربگرێ و سەردانی عەرەبستان بکات.ئەم ویزایە جیاوازە لە ویزای کار و حەج و عۆمرە . هەروەها عەرەبستان بۆ وەرگرتنی ویزا سیستەمی ئەلێکترۆنی داناوە .